١٧ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ٠٩:٣٢
پرسی بێکاری پرسێکی زۆر جیدی ‌له‌ وڵاته‌

به‌شی ئێران- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ئابووری ده‌ڵێت: پرسی بێکاری پرسێکی جیدی و هه‌ره‌گرینگ له‌ وڵاته‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود نیلی له‌ به‌رنامه‌ی گفتوگۆی تایبه‌تی که‌ناڵی 2ی ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگدا وتی: مامناوه‌ندی نرخی بێکاریی درێژخایه‌ن له‌ جیهان 6 له‌سه‌ده‌ به‌ڵام له‌ وڵاتی ئێمه‌ 12 له‌سه‌ده‌.

ناوبراو وتیشی: نرخی به‌شداری له‌ چاو ساڵی پێشوو زۆر بۆته‌وه‌ و ئه‌وه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ 750 هه‌زار هه‌لی کار ڕه‌خساوه‌ به‌ڵام 3 میلیۆن و 300 هه‌زار بێکارمان هه‌یه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد هه‌ژاری له‌ ئێران پێوه‌ندی به‌ یه‌ک یان دوو ساڵ پێشه‌وه‌ نییه‌ و ده‌ری‌بڕی: دابه‌ش‌کردنی داهات له‌ وڵاتی ئێمه‌ دۆخێکی نه‌گونجاوی هه‌یه‌.

نیلی وتیشی: گه‌وره‌ترین گرووپی نه‌دار له‌ وڵات که‌سانێکن که‌ کاریان هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ ئاستی نه‌دارییه‌وه‌ که‌سانی بێکار هه‌ژارتر و نه‌دارترن.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌: ده‌رئه‌نجامی ڕه‌فتاری درێژخایه‌نی ئابووریی ئێمه‌ هه‌ڵاوسانی 20 له‌سه‌دی، نرخی بێکاری 12 له‌سه‌دی و گه‌شه‌ی ئابووریی سه‌رانه‌ی 3.8 له‌سه‌دیه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9380

Your Comment

You are replying to: .
captcha