به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رکه‌وت سه‌رحه‌د له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئێستاکه ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ مکووڕه له‌سه‌ر دانووستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی نێوانیان و ده‌ری‌بڕی: چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی هه‌ولێر- به‌غدا پێویستی به موداخیله‌ی ڕاسته‌وخۆی هه‌ندێک وڵاتی زلهێز وه‌کوو ئه‌مریکا، یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و ئێران هه‌یه.
سه‌رکه‌وت سه‌رحه‌د جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه حکوومه‌تی فیدڕاڵ له پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مریکا بۆ ئه‌نجام‌دانی هه‌ندێ کاری دژ به هه‌رێمی کوردستان که‌ڵک وه‌رده‌گرێت و وتیشی: به‌غدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خوازیاری زاڵبوون به سه‌ر ڕێڕه‌وه سنوورییه‌کان و تێکڕای داهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستانه، له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر له دۆخی ئێستادا دووره‌په‌رێزی ده‌کات.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه: چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ئێستاکه پێویستی به موداخیله‌ی به‌په‌له‌ی وڵاتانی گه‌وره‌یه به مه‌به‌ستی گوشارخستنه سه‌ر به‌غدا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment