١٦ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ١٨:٣٨
ورمێ دووهەم شاری پڕ ئۆتۆمبێلی وڵاتە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- شارەوانی ورمێ دەڵێت ئەو شارە ٣٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلی تێدایە و ئەمەش لە پیس بوونی هەوای شارەکە کاری کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس محەمەد حەزرەت‌پوور لە لێدوانێکی ڕاستەوخۆدا ئاماژەی کردە پیش بوونی کەش و هەوەای ئەو شارە و وتی لە ئێستادا ورمێ ٣٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل تێیدا هاتوچۆ دەکەن و لەم سۆنگەیەوە دووهەم شاری وڵات هەژمار دەکرێت.

باسی لەوەش کرد سەرەڕای ئەوەی ورمێ شارێکی پیشەیی نییە بەڵام هەبوونی ئەو هەموو ئۆتۆمبێلە و دووکەڵی ٢٨٠ هەزار خانووی ئەو شارە بۆتە هۆکاری سەرەکیی پیش بوونی هەوای ورمێ.

حەزرەت‌پوور دەڵێت پێوەری کواڵیتەی هەوای شارەکە لە ئێستادا ١٦٧ بەراورد کراوە و ئەمەش واتا ٨ قات پیستر لەوی ستانداردی ژینگەیە.

شارەوانی ورمێ وێڕای ئەوەی داوای لە هاووڵاتیانی شارەکە کرد ئۆتۆمبێلەکانیان بە تەنیا و بێ سەرنشین لێنەخوڕن و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێ لەماڵێ داینێن و کەڵک لە ئۆتۆمبێلە گشتییەکان بۆ هاتوچۆ وەربگرن وتیشی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ کاریگەریی ئەوتۆی لەمبارەوە دەبێت و هەر بۆیەش هەموو ساڵێک کاروانی گواستنەوەی گشتی لە ورمێدا نۆژەن دەکرێتەوە.

هەروەها ئاماژەی بە هۆکاری فەرهەنگی لەم ناوەدا کرد و داوای لە خەڵک کرد هاوکاری دەزگا پێوەندیدارەکان بن بۆ دابەزاندنی پیسیی کەس و هەوا.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9370

Your Comment

You are replying to: .
captcha