بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش سەپاندنی سزای نەختی و بێبەش کردنی عوسمان بایدەمیر لە دوو کۆبوونەوەی پارلەمانی تورکیا بەهۆی بەکارهێنانی وشەی "کوردستان"، پارتی دیموکراتیکی گەلان ناڕەزایەتیی خۆی لەمبارەوە دەربڕی و کۆبوونەوەی ئاساییی ئەوڕۆکەی پارلەمانی ئەو وڵاتە بایکۆت کرد.
هەر بۆیەش دانیشتنی تاوتوێی بەرنامەی بووجە ئەوڕۆ لە حاڵێکدا بەڕێوەچوو کە نوێنەرانی هەدەپە لە دەرەوەی باڵاخانەی پارلەمان مانیان گرتبوو.
ئەمەش بۆ یەکەم جارە کە نوێنەرێکی پارلەمانی تورکیا بەهۆی بەکار بردنی ناوی کوردستان سزا دەرێت.
سەرچاوە: هەواڵدەریی T24ی تورکیا
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment