بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە خۆجێییەکان ئیدیعیان کردووە سوپای تورکیا لە ناوچەکانی ئاوی حاجیبەگ، کەلی ڕەش و بناری چیای سیرۆوە جووڵەی بە هێزەکانی خۆی بەرەو هەرێمی کوردستانی عێراق کردووە و بەنیازە خاکی هەرێم داگیر بکات.
سەرچاوە کوردییەکان باس لەوە دەکەن سوپای تورکیا بە هاوکاریی هێزە خۆجێییەکان لە گوندی ماوان جووڵەیان پێکەوتووە و لە ناوچەی کانی ڕەش و بناری چیای سیرۆ کۆپتەرەکانی ئەو سوپایە بەردەوام خەریکی فڕینن و سەربازەکانیشیان هەر لەوێ دامەزراون.
سەرەڕای ئەوەش، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بناری هەردوو چیای عادڵکووفی و کەلی ڕەشیان بوردومان کردووە و کۆپتەرە کۆبراکانیشی ناوچەی دەشتی حەیاتیان کردۆتە ئامانج.
شیاوی ئاماژەیە تا ئەم ساتەوەختە سەرچاوە فەرمییەکانی سوپا و دەوڵەتی تورکیا لەمبارەوە هیچ هەواڵ و ئاگادارییێکیان بڵاو نەکردۆتەوە.
سەرچاوە: فورات نیووز
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment