گفتوگۆیێک نێوا بەغدا و هەولێر لە ئارادا نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک‌وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیداری باڵوێزی چێک لە عێراق وتی لە ئێستادا هیچ گفتوگۆ و دانوستاندنێک نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لە ئارادا نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس نێچیروان بارزانی سەرۆک‌وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ "یان فیتشاڵ" باڵوێزی کۆماری چێک لە عێراق و "ئیفا درداکۆڤا" کۆنسوولی ئەو وڵاتە لە هەولێر دیداری کرد.

لەم دیدارەدا بارزانی باسی لەوە کرد ئەگەرچی تەنگژەی نێوان هەولێر و بەغدا تا ڕادەیێک هێور بۆتەوە بەڵام لە ئێستادا هیچ گفتوگۆ و دانوستاندنێک نێوان ئەو دوو لایەنە سەبارەت بە چارەسەر کردنی کێشەکانەوە لە ئارادا نییە.

زیاتریش وتی: بەم حاڵەشەوە هەرێمی کوردستان دەستووری عێراق بە بنمایێک بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان هەژمار دەکات.

هەروەها باڵوێزی کۆماری چێک لە عێراق دەری‌بڕی: ئاگاداربوونەوە لە دۆخی هەرێمی کوردستان و میکانیزمی حکوومەتی هەرێم بۆ تێپەڕ بوون لەم قەیرانە ئامانجی سەرەکیی سەفەرەکەی بۆ هەرێمی کوردستان بووە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9331

Your Comment

You are replying to: .
captcha