قەرەبووی خەسارەتی بوومەلەرزەکانی ئەم دواییەی پارێزگا گوژمەی نەتەوەییی پێویستە

بەشی کوردستان- پارێزگاری کوردستان دەڵێت: لە بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەدا ڕێژەی خەسارەکانی ارێزگای کوردستان لە ئاستێکدایە کە قەرەبوو کردنەوەی پێویستی بە خزمەتگوزاری و ئاسانکارییەکانی بنکەی قەیرانی وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهمەن موراد نیا پارێزگاری کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگیی بەڕێوەبردنی قەیران باسی لەوە کرد کە ۆخی زۆر نەگونجاوی پارێزگای کرماشان بوویە هۆکارێک بۆ ئەوەی پارێزگای کوردستان بکەوێتە پەراوێزەوە و ئاوڕێک لە پارێزگای ئیمە نەدرێتەوە.

وتیشی: لە بوومەلەرزەکانی ئەم دواییەدا ٤ هەزار و ١٤ یەکەی نیشتەجێ بوون لە پارێزگادا خەسارەتیان بینیوە کە یەک هەزار و ٢١٤ یەکە هەر لە بنەوە دەبێ بکرێنەوە و باقیشیان پێویستیان بە نۆژەن کردنەوە هەیە.

پارێزگاری کوردستان جەختی کردەوە ڕێژەی خەسارەتەکان هێندە زۆرە کە پارێزگای کوردستانیش پێویستی بەو خزمەتگوزارییانە هەیە کە بۆ کرماشان پەسند کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9326

Your Comment

You are replying to: .
captcha