بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غەیاس سوورچی لە لێدوانێک بۆ تەلەفزیۆنی "ئەلفورات" ڕایگەیاند: بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتوون ئەو چەکدارانەی خۆیان بە "خاوەنی ئاڵای سپی" پێناسە کردووە و لە ناوچەکانی حەمرین و دەورووبەری توزخورماتوو لە پارێزگای سەلاحەدینن پاشماوەکانی داعش لە عێراقن.
سوورچی ئاماژەی بەوەش کردووە ئەم چەکدارانە هەڕەشەیان کردووە تێکڕای پێکهاتەکانی کەرکووک دەکوژن و وتیشی: حکوومەتی عێراق بەرپرسی گیانی هاووڵاتیانی کەرکووک و لەناو بردنی ئەو تیرۆریستانەیە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment