بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەیلی لە پرێس کۆنفرانسەکەدا لە پەنای لاشەی مووشەکێک ڕاوەستاوە کە ئیدیعا دەکات ئێران ڕەوانەی یەمەنی کردووە و لەوێوە بەرەو عەرەبستان تەقێندراوە.
ئەمەش لە حاڵێکدایە ئێران بارەها ئەم تۆمەتەی ڕەت کردۆتەوە.
هەر لەمبارەوە غولامعەلی خوشڕوو، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە ڕایگەیاند: بەڵگەی ئیدعاکەی ئەمجارەش هەر وەک هەموو ئەو شتانەی پێشووتریش لەلایەن ئەمریکاوە ئاراستە کراون ساختە و درۆیین.
وتیشی: ئێران وێڕای ئەوەی لەسەر مافەکانی خەڵکی یەمەن بۆ بەرگرێێ ڕەوای خۆیان جەخت دەکاتەوە دیسانەوە دەیڵێتەوە کە قەیرانی یەمەن چارەسەری سەربازیی نییە.
شیاوی ئاماژەیە وتەکانی هەیی کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەدواوە بووە و کەسانێکی زۆر لەگەڵ وتەکانی کالین پاوێڵ بەراوردیان کردووە کە بۆ ڕاکێشانی ڕای دیکەی وڵاتان و هێرش بۆ سەر عێراق دەستی کردووە بە ئاراستە کردنی بەڵگەی ناڕاست و ساختە و هەر ئەمەش ناسەقامگیریی عێراق و سەرهەڵدانی گرووپە تیرۆریستییەکانی بەدواوە بوو.
سەرچاوە: ئیرنا
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment