هەڵسووکەوتی ئەمنی بۆ بەرنگار بوونەوەی شوبهەی فیکری گونجاو نییە

بەشی ئێران- وەزیری ئیتلاعات دەڵێت: جووڵانەوەی ئەمنی لەگەڵ ئەوانەی تووشی گومان لە باوەڕ و بیرۆکەیاندا هاتوون دەبێتە هۆی پێداگر بوونیان لەسەڕ ڕێبازەکەیان و دەرەنجامێکی گونجاوی نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەید مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعات ئاماژەی کردە هێرشی بەربڵاوی دوژمنان بۆ سەر ئیسلام و وتیشی: بۆ بەرنگار بوونەوە لەگەڵ گومانی ئایینی و هەڵەی فیکری دەبێ هێزی هێزی وتووێژ لەسەر بنەمای خۆش ئەخلاقی و ڕەفتاری عاقڵانە بەکار بهێنرێت.

باسی لەوەش کرد بە توندوتیژی خەڵک بانگهێشتی ئایین کردن دەرەنجامی پێچەوانەی دەبێت و درێژەی دا: بنەمای پێشڕەوتی نیزامی ئیسلامی لەسەر بایەخە ئەخلاقییەکانە و شێوەی گونجاوی ڕەفتاری دەتوانێت ببێتە هۆکاری سەرکەوتن لە چالاکیی مادی و مەعنەویدا.

پاشان قسەکەی بردە سەر باسی ئاسایش و ئەمنیەت و وێڕای ئەوەی ئەمنیەتی دەروونیی بە گرینگتر لە ئەمنیەتی دەرەکی و فیزیکی زانی وتیشی: وەدیهێنانی ئاسایش بۆ خەڵکی ئەرکی حکوومەتی ئیسلامییە و گەشە و بڵاوەی کۆمەڵگا لە ئامێزی ئەمنیەتدا دێتە دی.

وەزیری ئیتلاعات ئاماژەی بەوە کرد بە گوێرەی ڕاسپاردەکانی ئیمامی کۆچکردوو و ڕێبەری باڵای وڵات وەزارەتی ئیتلاعات دەبێ هاوقەدی شەرع و یاسا بجووڵێتەوە و پێش ڕوودانی تاوان بە ڕێکاری عاقڵانە پێشگری لە تاوان بکات و تێچووی نیزام بەم شێوەیە کەم بکاتەوە.

لە کۆتاییشدا سەید مەحموود عەلەوی وتی لە ئێستادا دابین کردنی ئاسایش بۆتە زانستێک و هەرچی زانستییانە‌تر بجووڵێینەوە کارتێکەریمان زۆرتر دەبێت و جەختی کردەوە: سەبارەت بە هاووڵاتیانیش دەبێ بە شێوەی نەرم‌ئامێرانە هەڵسووکەوت بکرێت و هەموو تاکێکی کۆمەڵگا مافی هاووڵاتی بوونی هەبێت.

سەرچاوە: ئیرنا

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9316

Your Comment

You are replying to: .
captcha