بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرهەنگ مەجید موحبعەلی ئەوڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی سەرماوەز لەمبارەوە وتی: پاش ئەوەی چەندین کەس سکاڵایان لەسەر دزرانی کامێراکانیان لەلای پۆلیس بەرز کردەوە بابەتەکە کەوتە سەرووی بەرنامەکانی پۆلیسەوە.
ڕاشیگەیاند: پۆلیسپاشان دەستی کردە کاری هەواڵگری و بە هاوکاریی خەڵکی ئاگاداری بۆکان لە ئەنجامدا حەشارگەی یەکێک لە دزەکان دۆزرایەوە و دەستگیر کرا.
سەرۆکی پۆلیسی شارستانی بۆکار بۆ خەڵکیش وتی: لە ئەگەری ڕوودانی دزی دەسبەجێ پۆلیسی ١١٠ ئاگادار بکەنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment