به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پۆلیسی له‌نده‌ن ڕۆژی 7ی دیسێمبێری 2017 دوو ژنی ته‌مه‌ن 38 و 50 ساڵان و دوو نه‌ونه‌مامی 17 ساڵانی کوردیان به تۆمه‌تی گومانی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیی دارایی بۆ چالاکیی تیرۆریستی که پێوه‌ندیی به ڕۆژنامه‌ی کوردیی یه‌نی ئۆزگۆر پۆلتیکاوه هه‌یه ده‌ستبه‌سه‌ر کردوووه.
پۆلیس سه‌باره‌ت به بڵاو کردنه‌وه و فرۆشتنی ڕۆژنامه‌ی کوردی زمانی یه‌نی ئۆزگۆر پۆلتیکا که له ئاستی ئه‌ورووپا و له ڕێگای ئه‌و مارکێتانهوه که خاوه‌نه‌کانیان کوردن ده‌فرۆشرێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌و تۆمه‌تبارانه کردوووه.
ده‌ستبه‌سه‌رکراوان به که‌فاله‌ت ئازاد کراون و پۆلیس به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌که ده‌کات.
که‌مپێنی هاوپشتیی کورده‌کان سه‌باره‌ت به چالاکیی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه که ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی به دوو زمانی کوردی و تورکییه وتوویانه: یه‌نی ئۆزگۆر پۆلتیکا ئاڵوگۆڕی سیاسیی تورکیا و چالاکیی فه‌رهه‌نگیی کورده‌کان له ئاستی تورکیا پیشان ده‌دات و ده‌ورێکی گرینگی هه‌یه له زانیاری گه‌یاندن به کورده‌کانی ئه‌ورووپا.
سه‌رچاوه: بی بی سی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment