قرشێک دۆزراوه‌ته‌وه‌ که‌ زاناکانی سه‌رسام کردوووه‌

به‌شی ته‌کنه‌لۆجیا/ کوردی- قرشێک دۆزراوه‌ته‌وه‌ که‌ ته‌مه‌نی زیاتر له‌ 500 ساڵه ‌و به‌وه‌ش زاناکانی دووچاری ده‌نگۆیێکی گه‌وره‌ له ‌نێو خۆیاندا کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به ‌گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی نیوزویکی ئه‌مه‌ریکی رۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو توێژه‌ره‌وه‌کان له‌ دانیمارک ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ که‌ ماسییێکی قرشیان له‌ گرینلاند دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌و جۆره‌ ماسییه‌ له‌ ئاوه‌کانی باکووری زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی مه‌له ‌ده‌کات و ده‌ژی که‌ ئاوه‌که‌ له‌ پله‌یێکی زۆر سارددایه‌ و بڕوا ده‌کرێت ته‌مه‌نی 512 ساڵ بێت.

زاناکانی ده‌ریا زۆرێک له‌ نهێنییه‌کانی ده‌ریا ده‌پارێزن تاکوو ئه‌و کاته‌ی له ‌ڕێگه‌ی زانسته‌وه‌ به‌ڕێککه‌وت ئاشکرا ده‌بێت هه‌ر بۆیه‌ وای بۆ ده‌چن ئه‌و قرشه‌ بۆ ماوه‌یێکی زیاتریش بژی.

ئه‌و جۆره‌ قرشه‌ زۆر به ‌هێواشی گه‌شه‌ ده‌کات و به ‌جۆرێک له‌ ساڵێکدا ته‌نها یه‌ک سانتیمه‌تر له‌ جه‌سته‌ی زیاد ده‌کات هه‌ر بۆیه‌ دوای ئه‌وه‌ی ده‌یدۆزنه‌وه‌ ته‌ماشا ده‌که‌ن درێژییه‌که‌ی 18 پێیه‌ که‌ ده‌کاته‌ 520 سانتیمه‌تر که‌ ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات‌ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ که‌ بوونی هه‌یه‌.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئاماه‌ژی به‌وه‌ کردوووه‌ که‌ زاناکان له ‌ڕێگه‌ی تیشکی کاربۆنییه‌وه‌ شیکارییان بۆ چاوی 28 قرشی گرینلاند کردوووه‌ و به‌ گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی پێشوو گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی ته‌مه‌نی ماسی قرش نزیکه‌ی 392 ساڵ ده‌بێت و ئه‌و قرشه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌ به ‌ڕێژه‌یی نزیکه‌ی ته‌مه‌نی له‌ نێوان 272 و 512 ساڵدا ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9299

Your Comment

You are replying to: .
captcha