تا ئێستا 700 کۆڵبه‌ر بیمه‌ کراونه‌ته‌وه‌/ له‌ سه‌رده‌شت و پیرانشار 18 هه‌زار کۆڵبه‌ر هه‌ن

به‌شی ئێران- ڕه‌سووڵ خزری ده‌ڵێت: کۆی حه‌شیمه‌تی کۆڵبه‌ری حه‌وزه‌ی سه‌رده‌شت و پیرانشار 18 هه‌زار که‌سه‌ و تا ئێستا ته‌نها 700 که‌سیان بیمه‌ی کۆڵبه‌ری کراونه‌ته‌وه‌ و داوا ده‌که‌ین هه‌موو ئه‌و کۆڵبه‌رانه‌ بۆ بیمه‌ کردنی خۆیان کاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن.

نوێنه‌ری خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و پیرانشار له‌ په‌رله‌مانی ئێران به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی وتوووه‌: هه‌م وه‌زاره‌تی هه‌ره‌وه‌ز و هه‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ر یه‌که‌ و یه‌ک میلیارد تمه‌نیان بۆ بیمه‌ی کۆڵبه‌ره‌کان ته‌رخان کردوووه‌ و نزیک به‌ 700 که‌س بیمه‌ کراونه‌ته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بیمه‌که‌ به‌ حه‌زی خودی کۆڵبه‌ره‌کانه‌ پێویسته‌ خۆیان له‌و باره‌یه‌وه‌ کاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن.

خزری ئاماژه‌ی به‌ ژماره‌ی کۆڵبه‌رانی دوو شاری سه‌رده‌شت و پیرانشار کرد و وتی: کۆی 18 هه‌زار که‌س له‌و دوو شاره‌ کۆڵبه‌رن و پێویسته‌ خۆیان سه‌ردانی ناوه‌ندی پێوه‌ندیدار بکه‌ن بۆ بیمه‌ کردنه‌وه‌ی خۆیان.

ئه‌و نوێنه‌ره‌ی په‌رله‌مان جارێکی‌تر جه‌ختی له‌سه‌ر ڕه‌خساندنی هه‌لی کار و داهاتی پایا بۆ کۆڵبه‌ره‌کان کرده‌وه‌ و زیادی کرد: ئه‌وه‌ پێویستی به‌ ئیراده‌یێکی قایم هه‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌.

ناوبراو ئاشکرای کرد: ده‌بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی ناوچه‌که‌ ڕوو له‌ پیشه‌ی ته‌بدیلی و کارخانه‌ و کارگه‌ی به‌رهه‌م‌هێنان بکه‌ین.

خزری ئاماژه‌ی به‌ پڕۆژه‌ی ئاوئاشتن و پیشه‌ی وه‌رزیاری له‌ دوو شاری سه‌رده‌شت و پیرانشار کرد و گوتی: له‌ سندۆقی گه‌شه‌دا بڕه‌پاره‌یێک بۆ ئه‌و که‌رته‌ ته‌رخان کراوه‌. پێشبینیش ده‌کرێت ڕه‌خساندنی هه‌لی کار له‌و حه‌وزه‌یه‌دا زیاد ببێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9295

Your Comment

You are replying to: .
captcha