به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پڕۆفیسۆر دکتۆر راول ئێسپرانت ڕایگه‌یاند: ده‌یه‌وێت لێكۆڵینه‌وه له‌و شوێنانه بكات كه باس له‌وه ده‌كرێت تۆفانه‌كه تیایدا ڕووی داوه.
ئێسپرانت گوتی: "له بناری چیای ئاگری لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌م كه ده‌گوترێت شوێنه‌واری كه‌شتییه‌كه‌ی نووحی تیادایه. ئه‌مه بواری كاركردنی منه. من له كاره‌ساته مه‌زنه‌كانی جیهان ده‌كۆڵمه‌وه. له چیای ئاگری و ده‌وروبه‌ری لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌م تا بزانم چ شوێنه‌وارێک به‌دی ده‌كرێت و چ كارهساتێک تیایدا ڕووی داوه."
هاوكات پڕۆفیسۆر دوکتۆر ئۆكتای بێللی كه مامۆستای زانكۆی ئیستانبوڵه و به‌شداریی له سیمپۆزسیۆمهكهدا كردبوو ڕایگه‌یاند: ماوه‌ی 47 ساڵه له ئه‌نادۆڵو سه‌رقاڵی كاری هه‌ڵكۆڵین و لێكۆڵینه‌وه‌ی شوێنه‌وارناسییه.
بێللی زیاتر گوتی: به‌شداریی له سێ كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی جیا جیادا كردووه به‌ڵام ئه‌م سیمپۆزیۆمه له هه‌موویان گرنگتره.
بێللی جه‌ختی کرده‌وه: "كه‌شتیی نووح و تۆفانی نووح ئه‌فسانه نییه و ڕووداوێكی ڕاسته‌قینه‌یه. هه‌موو كتێبه پیرۆزه‌كان قبووڵی ده‌كه‌ن. ئه‌مه ڕووداوێكه له ئه‌نادۆڵو ڕووی داوه. ڕێز له‌مه ده‌گیرێت. جا ئه‌م له جوودییه یان له ئاگری یان له ناهچیڤان گرنگ نییه. توركه‌كان ڕێزی زۆر له‌مه ده‌گرن".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment