به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێکخه‌رانی ئه‌و فێستیڤاڵه ده‌ڵێن ئامانج له‌و کاره‌یان، ناساندن و ئاشنا کردنی مێژووی که‌له‌پووری کورده به ئاماده‌بووان.
بێجگه له نیشاندانی کاره هونه‌رییه‌کان، له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵه‌که‌دا به به‌شداری هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ مه‌زهه‌ری خالقی، سیمینارێکیش به‌ڕێوه‌چوو.
به‌شیکی گه‌وره له فێستیڤاڵه‌که ته‌رخان کرابوو بۆ وتنی لاوک و حه‌یران و مه‌قام له‌گه‌ڵ نیشاندانی لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کانی ژیانی کورده‌واری له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان.
ئه‌نیستیتۆی که‌له‌پوری کورد وه‌ک ناوه‌ندێکی ناحکوومی له ساڵی ٢٠٠٣وه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقییه‌وه دامه‌زراوه و کار بۆ کۆکردنه‌وه و دووباره ساغ کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه که‌له‌پوورییه‌کانی کورده‌واریی ده‌کات و یه‌که‌م جاره چالاکییێکی وا گه‌وره له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین ئه‌نجام ده‌دات.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment