١٣ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ٠٩:٠٤
رۆمانی "پاكیزەی شنگال" دەکرێتە کوردی

بەشی فەرهەنگ و هونەر- رۆمانێكی رۆماننووسی عەرەب وارد بەدر ئەلسالم كە باس لە كچانی كوردی ئێزدیی شنگال دەكات، دەكرێتە كوردی و لەلایەن دەزگای سەردەمەوە چاپ و بڵاو دەكرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆمانی "عژرا‌و سنجار" كە لە نووسینی رۆماننووسی عێراقی وارد بەدر ئەلسالمە، لەلایەن وەرگێڕی كورد ئەحمەد محەممەد ئیسماعیلەوە دەكرێتە كوردی.

ئازاد بەرزنجی، بەڕێوەبەری دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم رای­گەیاند: "رۆمانی پاكیزەكەی شنگال، لە قۆناغی كۆتاییدایە و پێش سەری ساڵی 2017 چاپ و بڵاو دەكرێتەوە.

ئازاد بەرزنجی گوتیشی: رۆمانەكە لە نووسینی رۆماننووسی عەرەبی عێراقی وارد بەدر ئەلسالمە و لەلایەن نووسەر و وەرگێڕ ئەحمەد محەممەد ئیسماعیلەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی، چاپە كوردییەكەی 600 لاپەڕە دەبێ‌.

پاكیزەی شنگال رۆمانێكی چیرۆک خوانییە و ساڵی 2015 چاپ كراوە و لە 2016 بڵاو كراوەتەوە. ناوەڕۆكەكەی باس لە نەهامەتی و بە كۆیلە كردنی كچانی كوردی ئێزدی دەكات لەلایەن چەكدارانی داعشەوە.

نووسەر رۆمانەكەی پێشكەشی نادیە موراد كردووە كە یەكێک بوو لە كچە ئێزدییە قوربانییەكانی ئەو شاڵاوە و دواتر لەلایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە وەكوو باڵیۆزی نیازپاكی دەستنیشان كرا.

دوای رۆمانەكەی سەلیم بەرەكات (سبایا سنجار)، ئەمە دووەمین رۆمانە كە بە زمانی عەرەبی لەبارەی كارەساتی شنگال دەنووسرێ.

سەرچاوە: تۆڕی میدیاییی ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9241

Your Comment

You are replying to: .
captcha