به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا فه‌رمانی به ئاژانسی توێژینه‌وه‌ی گه‌ردوونی ئه‌مریکا (ناسا) کردووه که پلان دابنێن بۆ گه‌شتێکی نوێی ناردنی مرۆڤ بۆ سه‌ر مانگ دوای ٤٥ ساڵ له نیشتنه‌وه‌ی که‌شتیی ئاسمانیی ئه‌پۆڵۆ ١٧ له‌سه‌ر مانگدا.
تره‌مپ ده‌ڵێت: "ئه‌م جاره‌یان، له‌سه‌ر مانگ به ته‌نھا ئاڵاکه‌مان ناچهقێنین و شوێن پێمان به‌جێناھێڵین به‌ڵکوو بناغه‌یێک داده‌مه‌زرێنین بۆ گه‌شتی دواتر بۆ مه‌ریخ و له‌وانه‌یه بۆ زۆر جیھانیتری دوورتر."
کۆشکی سپی له ڕاگه‌یێندراوێکدا ڕایگه‌یاندووه: تره‌مپ فه‌رمانه‌که‌ی واژۆ کردوووه بۆ ده‌ست پێکردنی پڕۆگرامێکی دۆزینه‌وه‌ی گه‌ردوونی نوێ.
دوابه‌دوای ئه‌و ڕاگه‌یێندراوه‌ی کۆشکی سپی، دۆناڵد تره‌مپ وتارێکی پێشکه‌ش کرد به ئاماده‌بوونی ئه‌و دوو که‌شتیوانه ئه‌مریکییه‌ی که بۆ یه‌که‌م جار وه‌کوو یه‌که‌م مرۆڤ له‌سه‌ر مانگ نیشتنه‌وه ئه‌وانیش به‌ز ئالدرین و ھاریسن شمیتن ناسراو به "جاک" ئه‌مه‌ی دووه‌میان دوا سه‌رنشینی زیندووی ئه‌پۆڵۆ ١٧یه که له ساڵی ١٩٧٢دا له‌سه‌ر مانگ نیشته‌وه.
له کۆشکی سپی، تره‌مپ وتی: "٤٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، جاک بوو به دوایین ئه‌مریکی که له‌سه‌ر مانگ بنیشێته‌وه و ئه‌مرۆ به‌ڵێن ده‌ده‌ین که ئه‌و نابێته دوا مرۆڤ له‌سه‌ر مانگ بنیشێته‌وه."
تره‌مپ جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌م فه‌رمانه‌ی که ئه‌مڕۆ من واژۆم کرد جارێکی‌تر سه‌رنج ده‌خاته‌وه سه‌ر پرۆگرامی گه‌ردوونی مرۆڤ بۆ گه‌شتی دۆزینه‌وه و پشکنین له گه‌ردووندا.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment