به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیلۆن مه‌سک دامه‌زرێنه‌ری کۆمپانیای سپه‌یس ئێکس له توویته‌ری خۆیدا ڕایگه‌یاندووه: له داهاتوودا ئۆتۆمبێله‌که‌ى که له جۆری "ڕۆدستر تێسلا"یه و ڕه‌نگی سووره له‌سه‌ر پشتى مووشه‌کێکى ئاسمانی ده‌نێرێته سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ.
ئیلۆن وتوویه‌تی: خه‌ونى ئه‌وه‌م هه‌یه ئه‌و ئۆتۆمبێله بتوانێت له ژینگه‌یێکی جیاواز له‌وه‌ى بۆی دروست کراوه بجووڵێت و هه‌روه‌ها به‌و مه‌به‌سته‌ش دواى ملیۆنان ساڵ ئۆتۆمبێله‌که له‌وێ بمێنێته‌وه و به‌دیهێنراوه گهردوونییهکانىتر له‌و هه‌ساره‌یه بیبینن.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه به پێی ئه‌و پلانه‌ی که بۆی ئاماده کراوه ئه‌گه‌ر سه‌ر بگرێت ئه‌وا ده‌بێـته ڕێکلامێکی مه‌زن هه‌م بۆ کۆمپانیای سپه‌یس ئێکس و تۆتۆمبێلی تێسلاش.
ئه‌و مووشه‌که ئاسمانییه‌ی که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده کراوه ناوی فالکۆن هیڤییه و له ماوه‌ى ڕابردوودا چه‌ندین جار چاکسازی تێدا کراوه له‌به‌ر مه‌ترسی گڕگرتنى له خولگه‌ى زه‌ویدا.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment