به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رکانی گشتیی هێزی چه‌کداری تورکیا له دوو به‌یاننامه‌ی جیا جیادا ڕایگه‌یاندووه: ڕۆژی ڕابردوو فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا هه‌ندێ ناوچه‌ی کوردستانی عێراقیان بوردومان کرد و 29 ئه‌ندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)یان کوشت.
ئه‌رکانی گشتیی هێزی چه‌کداری تورکیا زیادی کرد: "له هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گای په‌که‌که له ناوچه‌ی خواکۆرکی باکووری عێراق 17 که‌س له‌و هێزانه کوژران. هێزه‌کانی تورکیا به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئامێری ناسینه‌وه له ناوچه‌ی خواکۆرک ئۆپه‌راسیۆنێکی دژ به‌و پارته‌یان ده‌ست پێ‌کرد. له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا سێ ئه‌شکه‌وتی ئه‌و پارته له‌ناو برا که وه‌کوو حه‌شارگه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرا."
دواتر ئه‌رکانی گشتیی هێزی چه‌کداری تورکیا له به‌یاننامه‌یێکی دیکه‌دا جه‌ختی کرده‌وه: له بوردومانی ناوچه‌ی متینا له باکووری عێراق 12 ئه‌ندامی دیکه‌ی په‌که‌که کوژران و بنکه و باره‌گای ئه‌و گرووپه له‌و ناوچه‌یه له‌ناو بران.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment