بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنەری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و نووسینگەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانان ڕایان­گەیاند: پاش چوونە دەرەوەی سوپای ڕووسیا لە سووریا پشتگیریی خۆیان لە هاوپەیمانە سوورییەکانیان درێژە پێدەدەن.
نوێنەری نووسینگەی ڕاگەیاندن بە سپۆتنیکی وت: ئێمە تا ئهو شوێنهی پێویست بێت درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆمان دەدەین، سوپای دیموکراتیکی سووریا بۆ پاکسازیی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکانی دەدات.
نوێنەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانان زیادی کرد: هاوپەیمانان تا لەناوچوونی داعش پشتگیری لە سوپای دیموکراتیکی سووریا دەکەن. سوپای دیموکراتیک ئاسایشی پێویستی بۆ هەناردە کردنی یارمەتییەکان بۆ ناوچە ئازاد کراوەکان دابین کردووە.
ئێریک پاهون وتەبێژی پێنتاگۆن دەڵێت: چوونە دەرەوەی ڕووسیا لە سووریا کاریگەریی لەسەر ئەولەوییەتەکانی ئەمریکا نییە و هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە پشتگیری کردن لە هێزە خۆجێییەکان تا ئەو کاتەی چەکدارانی داعش بە تەواوهتی شکست بێنن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment