وه‌رزێکی نوێی پێوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ست پێده‌که‌ن

به‌شی ئێران/ کوردی- بۆریس جانسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا دانووستانه‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ تاران به‌ سازنده‌ وه‌سف کرد و گوتی: نوێترین وه‌رزی پێوه‌ندیی ئێران و به‌ریتانیا پاش ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی به‌رجام ده‌ستی پێکردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی: له‌ سه‌ردانه‌که‌ی خۆم بۆ ئێران له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆمار، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی جێگری سه‌رۆک کۆمار و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دیدارم کرد و به‌ ئاشکرا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی جێی ناکۆکیی نێوان دوو وڵاتن دانووستانی سازنده‌مان کرد.

ناوبراو تیشکی خسته‌ سه‌ر گرینگایه‌تیی به‌رجام بۆ به‌ریتانیا و زیادی کرد: له‌ هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کاندا من به‌رده‌وام باسی به‌ هه‌ند وه‌رگرتنی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌م له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ کردووه‌.

جانسن ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو پێویسته‌ ئێران بۆ به‌رده‌وام بوونی به‌رجام به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی خۆی به‌ گوێره‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌ به‌رێته‌ پێشێ و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمیش تا ئێستا پێبه‌ند بوونی له‌ ده‌قی به‌رجامه‌که‌ی پشتڕاست کردۆته‌وه‌.

ناوبراو به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ تره‌مپ بکات جه‌ختی کرده‌وه‌: هه‌موو لایه‌نه‌کانی ڕێککه‌وتنی به‌رجامیش ده‌بێت پێبه‌ند بن به‌ ده‌قی به‌رجام و ئاسانکاری بۆ ئێرانییه‌کان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هره‌ له‌ لایه‌نی ئیجابیی ڕێککه‌وتنه‌که‌ و ته‌عامول له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان وه‌ربگرێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سه‌ردانه‌که‌ی خۆی بۆ تارانی به‌ سوودمه‌ند وه‌سف کرد و له‌ کۆتاییدا ئه‌وه‌شی ده‌ربڕی: پێویسته‌ له‌ هه‌ندێک حه‌وزه‌ وه‌کوو ته‌عامولی زانستی و بارهێنانی فه‌رهه‌نگی ده‌وری ئیجابی له‌ پێوه‌ندیی نێوان دوو وڵات ببینن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9206

Your Comment

You are replying to: .
captcha