بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ڤلادیمێر پووتن، سەرۆكی ڕووسیا بەیانیی ئەمڕۆ لە میانی سەردانێكیدا بۆ بنكەی سەربازی رووسیا لە حومەیمیم لە سووریا فەرمانی كرد بە ئامادەكاری بۆ كشانەوەی هێزەكانی ڕووسیا لە سووریا.
ڤلادیمێر پووتن لە بنكەی سەربازی حومەیمیم-ی ڕووسیا لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا و سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگریی رووسیا و سێرگی سۆرۆڤكین فەرماندەی هێزەكانی چەكدارەكانی ڕووسیا لە سووریا كۆبووەوە.
ڤلادیمێر پووتن ئاماژەی بەوەكرد، لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵی ڕابردوودا هێزە چەكدارەكانی ڕووسیا لەگەڵ سوپای سووریا توانیویان "بەهێزترین گروپی تیرۆرستی نێودەوڵەتی تێكبشكێنن بۆیە بڕیارماندا بە كشانەوە بەشێكی زۆر لە هێزە سەربازییەكانی ڕووسیا كە لە سووریان".
وتیشی: "ئەگەر تیرۆریستان جارێكی تر سەرهەڵبدەنەوە لە سووریا ئەوا گورزێكی وایان لێدەوەشێنین كە پێشتر نەیانبینییوە".
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment