مه‌زهه‌ری خالقی له‌ زانکۆی ڕاپه‌ڕین کۆڕێک ساز ده‌کات

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- ئنستیتیوتی که‌له‌پوری کورد به‌ ھاوکاری زانکۆی ڕاپه‌ڕین فستیڤاڵ و سیمینارێکی که‌لتووری رێک ده‌خات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیاڕه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 12ی مانگی دیسێمبێر، ئنستیتیوتی که‌له‌پوری کورد به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانکۆی ڕاپه‌ڕین فستیڤاڵ و سیمینارێکی که‌لتوری ساز بکات، به‌ ئاماده‌بوونی ھونه‌رمه‌ندی ناسراو "مه‌زھه‌ری خالقی".

ڤستیڤاڵه‌که‌ له‌ کاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ست­پێده‌کات، تا کاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت که‌ تێیدا پێشانگا ده‌کرێته‌وه‌ بۆ کتێب و به‌رھه‌مه‌کانی (ده‌نگ و ره‌نگ)، هاوکات نمایشی کلیپی گۆرانی و میوزیکی ڕه‌سه‌نی کوردی ده‌کرێت.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی فستیڤاڵه‌که‌دا پێشانگای فۆتۆگرافی ده‌رباره‌ی (جوانی که‌لتور له‌ ژیانی کورده‌واریدا) و (مێژووی ڕۆژھه‌ڵاتی کوردستان له‌ ١٨٧٥)دا ده‌کرێته‌وه‌. دواتریش نمایشی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ هه‌مان کاتدا کۆڕێک ده‌رباره‌ی "که‌لتوری کورد له‌ کۆڕێکی شاره‌زایاندا" بۆ ھه‌ریه‌ک له‌ (مه‌زھه‌ری خالقی، د.محمد دلێر و م. مسته‌فای سه‌ید مینه‌) به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9193

Your Comment

You are replying to: .
captcha