عه‌بادی توانای پاراستنی یه‌کێتیی عێراقی نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی هێزی عێراقییه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی داعش پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵکی عێراق ده‌کات و به‌ عه‌بادی ده‌ڵێت: "ده‌رتخست ناتوانیت پارێزگاری له‌ یه‌کێتیی عێراق بکه‌یت."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سروه‌ عه‌بدولواحید له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی کردنی سه‌رکه‌وتنه‌کانی سوپای عێراق ڕه‌خنه‌ی له‌ عه‌بادی گرت که‌ باسی پاڵه‌وانێتییه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی نه‌کردوووه‌ که‌ شان به‌ شانی سوپای عێراق دژی چه‌کدارانی داعش جه‌نگاوه‌.

ناوبراو زیادی کردووه‌: "ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆ­گێل­کردنه‌ به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو بێت لای تۆوه‌، ئه‌وه‌ بزانه‌ که‌ سه‌رکردایه‌تی کردنی وڵات وا نابێت، چوونکه‌ یه‌کێتی به‌ ڕێزگرتن له‌ سه‌رجه‌م پیکهاته‌کان ده‌بێتن به‌س چیتر سه‌رکه‌وتن و ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌ت قۆرغ مه‌که‌، وا پێویست بوو ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ بۆ سه‌رجه‌م عێراقییه‌کان بێت به‌ کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و موسڵمان و مه‌سیحی و ئیزدییه‌کان و سائیبی و سه‌رجه‌م پیکهاته‌کانی عێراقه‌وه‌".

له‌ کۆتاییدا جارێکی‌تر نیگه‌رانیی خۆی نیشان داوه‌ له‌وه‌ی که‌ عه‌بادی ناوی پێشمه‌رگه‌ی نه‌هێناوه‌ که‌ به‌ هیچ شێوه‌یێک شتی وای لێ چاوه‌ڕوان نه‌کردوووه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌ "ده‌رتخست ناتوانیت پارێزگاری له‌ یه‌کێتیی عێراق بکه‌یت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9192

Your Comment

You are replying to: .
captcha