به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌له‌وی له دانیشتنێکی ئه‌نجومه‌نی شاری سنه‌دا ڕای­گه‌یاند: که‌رتی گه‌شتیاری له کوردستان ده‌فرایه‌تیی فراوانی هه‌یه و زۆرینه‌ی ئه‌و ده‌فرایه‌تییه فه‌رهه‌نگییانه‌ی کوردستان ده‌توانێت زه‌مینه بۆ هاتنی گه‌شتیارێکی زیاتر له هه‌موو جیهانه‌وه خۆش بکات.
ناوبراو وتیشی: له به‌رنامه‌ی شه‌شه‌می گه‌شه‌دا 300 گوند بۆ که‌رتی گه‌شتیاری له به‌رچاو گیراون که پشکی پارێزگای کوردستانیش پارێزراوه.
سهیدئهحسهن عه‌له‌وی تیشکی خسته‌سه‌ر ده‌فرایه‌تیی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌ورامان و وتی: تۆمارکردنی هه‌ورامان وه‌کوو میراتێکی جیهانی له موسکۆ ده‌توانێت که‌رتی گه‌شتیاریی کوردستان ده‌وڵه‌مه‌ند بکات. ئێمه‌ش به جیده‌وه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ر پێویست بکات له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆک­کۆمار و سه‌رۆکی میراتی فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری کۆبوونه‌وه‌مان ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment