به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 97دا که به وته‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران به گوێره‌ی پێداویستیی کۆمه‌ڵگا و هه‌لومه‌رجی داهاتووی وڵات داڕێژراوه چه‌ند خاڵێکی به‌رجه‌سته هه‌ن؛ یه‌ک له‌و خاڵانه که‌م کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی وه‌رگرانی یارانه‌یه که به گوێره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 97 بڕیاره ژماره‌ی 33 میلیۆن که‌س له وه‌رگرتنی یارانه بێبه‌ش بکرێن.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ هه‌ر له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا ئه‌گه‌رچی ڕێژه‌ی 10 هه‌زار میلیارد تمه‌ن گوژمه‌ی ته‌رخانکراو بۆ یارانه که‌م کراوه‌ته‌وه ڕێژه‌ی 7 هه‌زار میلیارد تمه‌ن بۆ پێدان به چینی هه‌ژاری کۆمه‌ڵگا له ڕێگای کۆمیته‌ی ئیمداد و ئیداره‌ی خۆش بژێوییه‌وه له‌به‌رچاو گیراوه.
خاڵێکی به‌رجه‌سته‌ی دیکه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه هه‌ڵکشانی باجی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته که تا ڕێژه‌ی سێ قات به‌رز بووه‌ته‌وه. له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا باجی سه‌ردانی گه‌شتیاری که پێشتر 75 هه‌زار تمه‌ن بوو بۆ ڕێژه‌ی 220 هه‌زار تمه‌ن و باجی سه‌ردانی شوێنه‌واره پیرۆزه‌کان له 37 هه‌زار و 500 تمه‌نه‌وه بۆ 110 هه‌زار تمه‌ن به‌رز کراوه‌ته‌وه.
له که‌رتی وزه‌شدا سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی گوژمه‌ی هاوپێوه‌ند به پێدانی یارانه‌وه هه‌ندێک لێبورده‌ییی که‌رتی کاره‌با و ئاو له به‌رچاو گیراوه. کۆی ڕه‌قه‌می ته‌رخانکراو بۆ یارانه 23 هه‌زار میلیارد تمه‌نه که به گوێره‌ی یارانه‌ی 46 هه‌زار و 500 تمه‌نی ته‌نها بۆ 42 میلیۆن که‌س له‌به‌رچاو گیراوه. 75 میلیۆن که‌س ئێستا له ئێران یارانه وه‌رده‌گرن هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێ چاوه‌ڕوانی دابه‌زینی ژماره‌ی یارانهبگیران تا 33 میلیۆن که‌س ببین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment