سەرپەرشتی پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی پارێزگای کوردستان دەستنیشان کرا

بەشی کوردستان- بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان لە ڕێگای حوکمێکەوە "هێرش ڕەزایی"ی وەکوو سەرپەرشتی پەیوەندییە گشتییەکانی پارێزگاریی کوردستان دەسنیشان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە دەقی حوکمی پارێزگاردا هاتووە: بەهۆی ئەزموون و بەرپرسیارێتیی پڕبایەخی جەنابتانەوە، بەم شێوەیە هاوکات لەگەڵ مانەوە لە پۆستی ڕێکخراوەیی وەکوو "سەرپەرشتی پەیوەندییە گشتییەکان"ی ئیدارەی پارێزگا دەسنیشانتان دەکەم. هیوادارم پشت بە خودای پەروەردگار و بەکارهێنانی ڕێنوماییەکانی ڕێبەری باڵای وڵات و سیاسەتەکانی سەرۆک‌کۆمار و دەوڵەتی تەدبیر و ئومێد لە تێپەڕاندنی ڕاسپاردە و ئەرکەکانتان سەرکەوتوو بن.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9165

Your Comment

You are replying to: .
captcha