لێكۆڵینەوەیێك لەبارەی ناونیشان لە رۆمانی كوردیدا

بەشی فەرهەنگ و هونەر- " سیمیۆلۆژیای ناونیشان - ناونیشانی رۆمانی كوردی بە نموونە" ناوی نوێترین كتێبی حەمە مەنتك، توێژەر و ئەكادیمییە و بڕیارە بەم نزیكانە بڵاو بكرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس نووسەری کتێبەکە لەو بارەیەوە رایگەیاندوووە، ئەم بەرهەرمە بەم زوووانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاپ و بڵاوكردنەوەی هەولێر چاپ و بڵاو دەكرێتەوە كە توێژینەوەیێكە لەبارەی ناونیشانی رۆمانی كوردی لە هەموو كوردستان، لە سەرەتاوە تاوەكوو ساڵی 2013 لە رووی سیمیۆلۆژییەوە.

كتێبەكە لە سێ بەش پێكهاتووە، بەشی یەكەم هەوڵێكی تیۆریانەیە بۆ زانستی نیشانە (سیمیۆلۆژیا)، خستنەڕووی هەوڵی ئەو تیۆریزانانەیە كە رۆڵیان لە گەشەپێدانی سیمیۆلۆژیا لە ئەدەبدا هەبووە. بەشی دووەم توێژینەوەیە لە ناونیشانی دەق وەكوو زانستێك، ئەویش ناونیشان لەنێوان بە لۆژیك­بوون و شیعرییەتدا، هاوكات پێوەندیی ناونیشانی دەق بە سەردەمەوە و كاریگەریی سەردەم لەسەر ناونیشانی دەق بەگشتی و ناونیشانی رۆمان بەتایبەتی.

گوتیشی، بەشی سێیەم توێژینەوەیە لە ناونیشانی رۆمانی كوردی، وەكوو ئەو ناونیشانانەی دەلالەتن لە ناو، شوێن، كات، رووداو. هاوكات دابەش­كردنی ناونیشانی رۆمانی كوردی لە سەرەتاوە تاكوو ساڵی 2013 بەسەر چەند قۆناغێكدا و دەستنیشان­كردنی خاسیەتی ناونیشانی هەر قۆناغێك.

مەنتك، تا ئێستا چوار كتێبی لەبارەی رەخنە و توێژینەوەی ئەدەبی بڵاوكردووەتەوە، بەناوەكانی "سوریالیزم لە ئەدەبی نوێی كوردیدا"‌‌‌، "لە مەدرەسەی نالیدا"، "سەرەتا دیالۆگ هەبوو- كۆمەڵێ وتاری رەخنەیی" و "تەكنیكی فرەدەنگی لە رۆمانی كوردیدا".

News Code 9131

Your Comment

You are replying to: .
captcha