ڕووداوێکی هاتوچۆ له‌ میحوه‌ری سه‌قز- دیوانده‌ره‌ 15 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی کوردستان- ده‌مه‌وبه‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌/ 18ی سه‌رماوه‌ز ئۆتۆمبێلێکی جۆری ترێله‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند ئۆتۆمبێلی سواری لێکیان دا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 5 که‌س کوژران و 10ی دیکه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌مه‌وبه‌یانی ئه‌مڕۆ چوار ئۆتۆمبێل له‌ میحوه‌ری سه‌قز- دیوانده‌ره‌ له‌ یه‌کیان دا و ڕووداوه‌که‌ش 5 کوژراو و 10 برینداری لێکه‌وته‌وه‌. سێ که‌س له‌ کوژرانی ئه‌و ڕووداوه‌ ئه‌ندامی یه‌ک بنه‌ماڵه‌ بوون و دایکێک و دوو منداڵی خه‌ڵکی زه‌ڕینه‌ بوون.

ئه‌و ڕووداوه‌ به‌هۆی لێکدانی لۆرییێکی بارهه‌ڵگر له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڕوا و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ بووه‌ له‌ نزیک گوندی جه‌یرانمینه‌ی نزیک شاری سه‌قز ڕووی داوه‌ و هه‌ر پێنج سه‌رنشینه‌که‌ی ئۆتۆمبێلی جۆری پراید گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9125

Your Comment

You are replying to: .
captcha