کوردپرێس: فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی لە كۆبوونەوەیێكدا لەگەڵ لووسی سمیپ بەڕێوەبەری بەشی سیاسیی كونسووڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە كرد، "هۆكاری سەرەكیی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بێ­ئومێدیی خەڵكی كوردستان بوو لە جێبەجێ­نەكردنی تەواوی ماددەكانی ئەو دەستوورەی كە كورد پشتگیریی كرد و ڕۆڵی سەرەكیی بینی لە دامەزراندنی حكوومەتی نوێی عێراقدا پاش ساڵی 2003 و ئارەزوومەندانە بەشداریی لە پێكهێنانی حكوومەتێكی نیشتمانی و تەوافوقی و بە لەبەرچاوگرتنی مافی تەواوی پێكهاتەكانی عێراق و جێبەجێ­كردنی داواكارییەكانیان بەپێی دەستووری پەسەندكراوی هەموو لایەنەكان كرد".
ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو: بەڵام كێشەی سەرەكیی ئێمە عەقڵ و چۆنییەتیی بەڕێوەبردنی وڵاتە، نەك مێكانیزمە، چوونكە ئەوان بە ویست و خواستی خۆیان كار بە ماددەكانی دەستوور دەكەن بۆ مەرامە تایبەتی و بەرژەوەندییەكانیان، نەك جێبەجێ­كردنی تەواوی دەستوور".
فازڵ میرانی رونیشی كردەوە، "لە پرسە چارەنووس­سازەكاندا یەكڕیزیی لایەنە سیاسییەكان زۆر گرینگە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێك و دەبێت ڕێكخستنی نێوماڵی كورد لە كارە سەرەكییەكانمان بێت".
سەرچاوە: خەندان
Your Comment