به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زیاتر له 40 که‌سایه‌تیی سیاسی و زانستی له ئه‌ورووپا و ئه‌مریکاوه پێش دادگه‌یی کردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی زیندانی کراوی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) و فیگن یۆکسکداغ هاوسه‌رۆکی پێشووی ئه‌و پارته و نوێنه‌ری ده‌رکراوی په‌رله‌مانی تورکیا، په‌یامێکیان ده‌ر کرد.
ده‌قی ئه‌و په‌یامه که ژماره‌یێکی زۆر له په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا واژۆیان کردووه، به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
"ڕۆژی 6 و 7ی دیسێمبێر دیموکراسی له تورکیا دادگه‌یی ده‌کرێت. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگن یۆکسکداغ دوو سیاسه‌توانی وڵاتی تورکیا به تۆمه‌تی هاوپه‌یوه‌ند به تیرۆریزمه‌وه به سزای درێژخایه‌نی زیندان دادگه‌یی ده‌کرێن. پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (که ئه‌و دوو سیاسه‌توانه هاوسه‌رۆکی ئه‌و پارته‌ن) سێهه‌مین پارتی وڵاتی تورکیایه. هه‌ده‌په ساڵی 2015 بۆ یه‌که‌مین جار زیاتر له 80 کورسیی په‌رله‌مانی تورکیای بۆ خۆی مسۆگه‌ر کرد که ئه‌وه‌ش پیشانده‌ری سه‌رکه‌وتنی هێزی پێشکه‌وتوو و دیموکراتیک له‌و وڵاته بوو.
به‌وانه‌شه‌وه ڕاگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له کووده‌تای بێئاکامی 15ی جووڵای 2016 بۆ لاوازکردنی هه‌موو هێزه دژبه‌ره‌کان و ئۆپۆزسیۆن له تورکیا که‌ڵکی لێوه‌رگیراوه.
مانگی نۆڤێمبێری ساڵی ڕابردوو نوێنه‌رانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له په‌رله‌مانی تورکیا ده‌ستگیر و ڕه‌وانه‌ی زیندان کران. ئێستا 9 نوێنه‌ری پارته‌که له‌گه‌ڵ 85 شاره‌وان و نزیک به 10 هه‌زار چالاکی مه‌ده‌نی له زینداندان. ڕۆژنامه‌وانان، که‌سایه‌تییه ئاکادیمیکه‌کان و فه‌رمانبه‌رانی که‌رته گشتییه‌کان له‌سه‌ر کار لابراون. یه‌ک میلیۆن هاووڵاتیی کوردی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته له ماڵ و زێدی خۆیان ئاواره بوون و شاره‌کانی جزیره و نۆسه‌یبین له‌لایه‌ن حکوومه‌تی تورکیاوه خاپوور کراون.
دادگه‌یی کردنی ده‌میرتاش و یۆکسکداغ دادگه‌یی کردنێکی نومایشی زیاتر نییه. ئێمه واژۆکه‌رانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه یه‌کڕیزیی خۆمان له‌گه‌ڵ فیگن یۆکسکداغ و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ڕاده‌گه‌یێنین و خوازیاری ئازاد کرانی بێ مه‌رج و خێرای ئه‌وان له زیندانین."
واژۆکه‌ران:
نۆام چامسکی، ئا‌نتۆنیۆ نگری، مایکل هاردت، جانتاڵ مۆفی، سلاوی ژیژه‌ک، کۆلین کرۆک، ئالفرد جلاینک، ئاکسڵ هانس، هیتۆ ستیرڵ، ژۆسف وگل، نانسی فراسر، ڕبکا هارمس، ولفگانگ تلماس، یانس وارفاکس، گابریل زیمر، تاکس هاچگروگیو، ژان- پاول دنانت، گوستاس ماوردس، مارک پلۆرا، تینی کۆخ، ماریتا تدیه، سێرگێی ئێستانشیف، مۆنیکا فراسۆنی، کنستانتین ویناف، پابلۆ ئیگلسیاس تۆریۆن، پیری لارنت، گری ئادامز، جانس سشتدت، پرنیل سکیپر، کاتژا کپپنگ، برند ڕاکسینگر، ئه‌ریک کۆکۆرل، دانیل سیمۆنت، ژا لاک ملنکۆن، ئۆیلین هۆیتبراک و لنا ڕاتسدام باستاد.
سه‌رچاوه: فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment