به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له به‌یاننامه‌یێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا نووسراوه: شاری قودس که مزگه‌وتی ئه‌قسا یه‌که‌م قیبله‌ی موسڵمانانی تێدایه به‌شێکی حاشاهه‌ڵنه‌گری فه‌له‌ستینه و یه‌کێک له شوێنه‌واره پیرۆزه ئیسلامییه ههرهگرینگهکانه و پێگه‌یێکی تایبه‌تی لای موسڵمانان هه‌یه. لای هه‌موانیش ئاشکرایه ئه‌و ڕژێمه پاش ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی شاره‌که‌ی داگیر کرد زۆر تاوانی دیکه‌ش ده‌کات به ده‌رکردنی دانیشتووانی شاره‌که و داگیر کردنی ماڵ و موڵک و سامانی خه‌ڵکی شار. هه‌روه‌هاش جێ‌نشین کردنی یه‌هوودییه‌کان به مه‌به‌ستی گۆڕینی پێکهاته‌ی شاره‌که، ڕووخاندنی ئاسه‌وار و شوێنه‌واره پیرۆزه ئیسلامییه‌کان و هه‌روه‌ها ده‌ستدڕێژی و سووکایه‌تی کردن به مزگه‌وتی ئه‌قسا له ڕێگای هاتنی یه‌هوودییه توندڕه‌وه‌کانه بۆ ئه‌و شوێنه‌واره پیرۆزه ئیسلامییه.
کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام جه‌ختی کردووه‌ته‌وه: گرینگ‌ترین هۆکاری تێکچوونی ئاسایش و سه‌قامگیریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داگیر کردن و پاڵپشتیی بێ درێخی ئه‌مریکا له ڕژێمی زایۆنی، بێبه‌ش کردنی گه‌لی چه‌وساوه‌ی فه‌له‌ستین له مافی ڕه‌وای خۆیان بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینییه. بڕیاری گه‌مژانه‌ی ئه‌مریکا بۆ به فه‌رمی ناسینی شاری قودس وه‌کوو پێته‌ختی یه‌کپارچه‌ی ڕژێمی زایۆنی نه‌ک هه‌ر یارمه‌تی به ئاسایشی ناوچه‌که ناگه‌یێنێت به‌ڵکوو ئامانجی پیسی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ده‌خاته ڕوو و ئه‌و وڵاته زیاتر له پێشوو سووک ده‌بێت. هه‌روه‌هاش ده‌بێته هۆی هاندانی موسڵمانان و بڵێسه‌دار بوونی گڕی ئینتیفازه‌ی نوێ و توندتر بوونه‌وه‌ی ڕادیکاڵیسم و ڕه‌فتاری توندئاژۆ که به‌رپرسی هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و ڕژێمی زایۆنی ده‌بێت.
به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش شاری قودس به‌شێکه له زه‌وی و زاری داگیرکراوی ئه‌و وڵاته هه‌ر بۆیه‌ش هه‌وڵی ئه‌مریکا بۆ به فه‌رمی ناسینی شاره‌که وه‌کوو پێته‌ختی ڕژێمی داگیرکاری قودس پێشێل کردنی ئاشکرای بڕیارنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه هه‌ر بۆیه‌ش کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و داپه‌ڕه به توندی ئیدانه ده‌کات و داواش له هه‌موو کۆمه‌ڵگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، وڵاتانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و به تایبه‌ت وڵاتانی ئیسلامی ده‌کات له‌پێناو پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که پێش به‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌مریکا بگرن که ته‌نها به سوودی ڕژێمی زایۆنییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment