هه‌وڵ بۆ یەکخستنی و یەکپارچە کردنی پێشمه‌رگه‌ دەدرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سکرتێری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان باسی هه‌وڵی فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌کانی هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌ داعش و فه‌رمانده‌کانی پێشمه‌رگه‌ بۆ سامان یەکخستنەوەی هێزی پێشمه‌رگه‌ وه‌کوو هه‌نگاوێک بۆ یه‌کپارچه‌کردنی ئه‌و هێزانه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان دەکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌وڵانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی جێبه‌جێ کردنی پڕۆژەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاکسازییێک له‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ و هێزه‌کانی سه‌ر به‌و وەزارەتە ئه‌نجام ده‌بێت که‌ بریتییه‌ له‌ پڕچه‌ک کردن و مه‌شقی سه‌ربازیی ئه‌و هێزانه‌.

یاوه‌ر ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ مه‌به‌ستی سامان­پێدانی هێزه‌کانی چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌یی و فه‌رمانده‌ ئه‌مریکی، به‌ریتانی و ئه‌ڵمانییه‌کان به‌ڕێوه‌ بردووه‌ و زیادی کردووه‌: ئه‌و سێ وڵاته‌ش چه‌ندین پڕۆژەی هاوشێوه‌یان له‌و باره‌وه‌ خستۆته‌ ڕوو.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ جووڵه‌ سه‌ربازییه‌کانی پێشمه‌رگه‌ لە هێڵی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ نزیکی شاری که‌رکووک به‌ره‌و سلێمانی، وتی: هیچ جۆره‌ جووڵه‌یێک که‌ جێگای نیگه‌رانی بێت بوونی نییه‌ و ته‌نها پێشمه‌رگه‌ پاش 16ی ئاکته‌وبری ڕابردوو و کۆنتڕۆڵی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ، له‌و ناوچانه‌ پاشه‌کشێیان کردووه‌ که‌ هه‌وڵێکی ئاسایییه‌ و کێشه‌یێکی لێناکەوێتەوە.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9063

Your Comment

You are replying to: .
captcha