بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرپیل کەمالبای هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان ڕای­گەیاند: نوێنەرانی HDP ترسیان لە زیندان و شکنجە نییە و ئەو ئامێرانەش نابێتە هۆی سەردانواندنیان.
کەمالبای لە کۆبوونەوەی نوێنەرانی HDP لە پەرلەمانی تورکیا وتی: هیچ یەک لە نوێنەرانی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە زیندان و سەرکوت و تووڕەیی نواندن و شکنجە ناترسن و سەری بۆ دانانەوێنن. ئێمە خۆڕاگر دەبین و گرینگ نییە چەندە گوشارمان بخەنە سەر.
شایانی باسە،لەم چەند ڕۆژەی دواییدا سکاڵا دژی هەندێک لە نوێنەرانی HDP تۆمار کراوە، ئەمەش لە حاڵێکدایە کە 11 ئەندامی پارتی دیموکراتیکی گەلان بۆ ماوەیێکی دوور و درێژ لە زیندانن. 399 ڕۆژ لە دەسگیر کرانی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی HDP تێدەپەڕێت کەچی هێشتا ڕادەستی دادگا نەکراوە.
کەمالبای زیادی کرد: دەمیرتاش بە بۆنەی دۆسیەیێکەوە زیندان کراوە کە هێشتا ڕادەستی دادگا نەکراوە.
ناوبراو لە کۆتاییدا ڕەخنەی لە دادگای باڵای یاسای بنەڕەتی گرت و وتی: ئەو دادگایە لە ژێر گوشاری دەسەڵاتی سیاسیدایە.
سەرچاوە: حوڕیەت
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment