به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گۆڤاری فارن پاڵسی ئه‌مساڵیش وه‌کوو ساڵانی پێشوو ناوی 100 بیرمه‌ندی پێشکه‌وتووی جیهانی له ڕه‌هه‌نده جۆربه‌جۆره‌کاندا بڵاو کرده‌وه و له نێوانیشیاندا ناوی حه‌مدی ئۆلۆکایا خاوه‌ن بره‌ندی ناسراوی شیره‌مه‌نیی "چووپانی" ده‌بینرێت.
ئه‌و بازرگانه ته‌مه‌ن 45 ساڵه که شیره‌مه‌نییه‌که‌ی چه‌ندین خه‌ڵاتیی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه به وته‌ی خۆی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیشی لێ کراوه. هه‌ڵبژاردنی حه‌مدی ئۆلۆکایا وه‌کوو خاوه‌ن بیرێکی ساڵی 2017 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چالاکیی مرۆڤدۆستانه‌ی ناوبراو بۆ پێشخستنی کوالێتیی بژێوی ژیانی کرێکاران، په‌نابه‌ران و هه‌روه‌هاش کۆمه‌ڵگه‌ی دێ نشینی ئه‌مریکا به‌ڵام حه‌مدی ئۆلۆکایا خۆی به چالاکێکی مه‌ده‌نی نازانێت.
حه‌مدی ئۆلۆکایا ده‌شڵێت: من نه چالاکی مه‌ده‌نیم و نه سیاسه‌تمه‌دارم. من خاوه‌نی شیره‌مه‌نیم و کارخولقێنی ده‌که‌م.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment