به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف که پێش دوو ڕۆژ به مه‌به‌ستی به‌شداری له حه‌وته‌مین دانیشتنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی پێنج وڵاتی که‌ناری خه‌زه‌ر بریتی له ئێران، ڕووسیا، کازاخستان، تورکمانستان و ئازه‌ربایجان سه‌ردانی مۆسکۆی کردووه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه به‌شداری دانیشتنه‌که بوو و له کۆتاییدا ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ر 5 وڵات له‌سه‌ر ڕه‌وتی هه‌بوون یان نه‌بوونی هێزی سه‌ربازی له که‌ناری خه‌زه‌ر واژۆ کرا.
له‌و دانیشتنه‌دا که دوو ڕۆژی خایاند وه‌زیرانی هه‌ر 5 وڵاتی که‌ناری خه‌زه‌ر ڕه‌شنووسی کۆنوانسیۆنی هاوپێوه‌ند به ده‌ریای خه‌زه‌ر و ڕێگاچاری به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و کۆنوانسیۆنه و هه‌روه‌ها داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێگای هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڵگه‌کان بۆ واژۆ کردن تاوتوێ کراوه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕای‌گه‌یاند: 12 به‌ڵگه‌نامه‌ش ڕێککه‌وتنیان له‌سه‌ر کراوه. له زۆرینه‌ی حه‌وزه‌کاندا ڕێککه‌وتووین به‌ڵام پێویسته ده‌رباره‌ی سه‌رله‌به‌ری ده‌قی کۆنوانسیۆنه‌که ڕێک بکه‌وین.
زه‌ریف گوتیشی: به گوێره‌ی ڕێککه‌وتنه‌که هیچ هێزێکی سه‌ربازیی بیانی بۆی نییه له ده‌ریای خه‌زه‌ر جێگیر بکرێت و له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه هه‌ر 5 وڵاته‌که ڕێککه‌وتوون که که‌شتییه‌کانیان له‌و ده‌ریایه‌دا ئاڵای هه‌ر 5 وڵاته‌که به‌کار بهێنن.
سه‌رچاوه: شه‌رق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment