به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زۆرێک له خه‌ڵکی وا ده‌زانن کاتێک په‌یوه‌ندی به یه‌کێک له ژماره‌کانی فریاکه‌وتنی خێراوه ده‌که‌ن، که‌سێک به خێرایی وه‌ڵام ده‌داته‌وه و له هه‌ر شوێنێکی جیهان بیت به زووترین کات یارمه‌تیت پێ ده‌گات به‌ڵام له ئه‌فریقا دۆخه‌که جۆرێکی‌تره.
له شوێنێکی وه‌کوو کینیا زیاتر له ٥٠ ژماره‌ی فریاگوزاری خێرای جیاواز هه‌یه و ئه‌گه‌ر بته‌وێت په‌یوه‌ندی به تیمێکه‌وه بکه‌یت که ئاماده‌ی به‌ده‌مه‌وه‌هاتن بن کاتێکی زۆری پێده‌چێت. هه‌ندێک جار گه‌یشتنی ئه‌مبۆلانس پێویستی به دوو تا سێ کاتژمێر هه‌یه که بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م گرفته دوو کارمه‌ندی به‌شی ته‌ندروستیی نایرۆبی ئه‌پێکیان دروست کردووه به ناوی فلێر که هه‌ڵده‌ستێت به تۆمار کردنی ئه‌مبۆلانس و نه‌خۆشخانه‌کان. ئه‌په‌که به‌پێی شوێنی ئه‌مبۆلانسه‌کان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی گوگڵ و به‌پێی پسپۆڕی تیمه‌کانی ناو ئه‌مبۆلانسه‌کان نزیکترین ئه‌مبۆلانس بۆ که‌سی لێقه‌وماو ده‌نێرێت.
دامه‌زرێنه‌ره‌کانی ئه‌م ئه‌په بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که هه‌موو ڕۆژێکی هه‌فته و ٢٤ کاتژمێر له ڕۆژێکدا وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌ده‌نه‌وه و کاتی پێویستی به‌ده‌مه‌وه‌چوونیان له ١٢٠ خوله‌که‌وه بۆ ١٥ خۆله‌ک که‌م کردۆ‌ته‌وه.
ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی له ئه‌په‌که‌دا تۆمار کراون پێویسته کرێیێکی دیاری‌کراو بده‌نه کۆمپانیای خاوه‌نی ئه‌په‌که به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بتوانن سوود له ئه‌په‌که ببینن پێویسته خۆیان تۆمار بکه‌ن و نرخی خۆ تۆمار کردنیش بۆ هه‌ر ساڵێک ١٥ دۆلاره و ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه کۆی مووچه‌ی سێ مانگی هه‌ندێک له خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه ته‌نها ١٥ دۆلاره.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment