به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وا بڕیاره له مانگی فێبریڤێریی ساڵی داهاتودا کۆنگره‌ی نوێی HDP ببه‌سترێت و له‌و کۆنگره‌یه‌دا هاوسه‌رۆکی پارته‌که هه‌ڵده‌بژێردرێت.
به‌و پێیه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندامه پێشکه‌وتووه‌کانی HDP به‌هۆی بڕیاره جیاوازه‌کانی حکوومه‌تی تورکیاوه به‌ند کراون، له کۆبوونه‌وه‌یێکی تایبه‌تی پارته‌که‌دا که له به‌رواری 16ی ئاکته‌وبر بۆ 30ی نۆڤێمبێر به‌ڕێوه‌چوو، بڕیار درا بۆ جاری سێهه‌م سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش که ئێستا له به‌ندینخانه‌ی ئێدیرنه به‌ند کراوه، کاندید بکرێته‌وه بۆ پۆستی هاوسه‌رۆکی پارته‌که.
له لای خۆیه‌وه سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش نامه‌یێکی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی کۆنگره‌که کردووه و ڕوونی کردۆته‌وه که "نایه‌وێت په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارته‌که‌ی پیشێل بکات".
ده‌میرتاش له‌ساڵی 2014 دا له كۆنگره‌ی ئاسایی HDPدا وه‌كوو هاوسه‌رۆكی گشتیی ئه‌و پارته هه‌ڵبژێردرا، به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی HDP هاوسه‌رۆک بۆی هه‌یه ته‌نها بۆ دوو خول هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌گه‌ر ده‌میرتاش له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه ئه‌وا ده‌بێت گۆڕانكاری له په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌و پارته‌دا بكرێت.
به‌ڵام ئه‌ندامانی باڵای کۆنگره‌که هه‌لومه‌رجی هه‌نوکه‌یی سیاسیی پارته‌که‌یان به "نائاسایی" له قه‌ڵه‌م داوه و ڕایان وایه ئاساییه له‌م هه‌لومه‌رجه تایبه‌ته‌دا ده‌میرتاش بۆ جاری سێهه‌م خۆی کاندید بکات.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment