ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کردن له‌ پێترۆکیمیای مه‌هاباده‌وه‌ ده‌گاته‌ 156 میلیۆن دۆلار

به‌شی ئێران/ کوردی- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێترۆکیمیای مه‌هاباد ده‌ڵێت: له‌سه‌دا 87ی به‌رهه‌می ئه‌و پێترۆکیمیاییه‌ هه‌نارده‌ ده‌کرێت و ئه‌مساڵ تا ئێستا 140 هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می پێترۆکیمیایی به‌ بایه‌خی 156 میلیۆن دۆلار هه‌نارده‌ کراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحسن مه‌جیدی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: زیاترین ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ کردنی به‌رهه‌می پێترۆکیمیای مه‌هاباد بۆ دوو وڵاتی تورکیا و چینه‌.

ناوبراو وتیشی: ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ کردنی به‌رهه‌مه‌کان له‌ چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌سه‌دا 58 زیادی کردووه‌ و پێشبینیش ده‌کرێت به‌ گوێره‌ی به‌رنامه‌ی داڕێژراو ئه‌و ڕێژه‌یه‌ له‌سه‌دا سه‌د تا کۆتاییی ئه‌مساڵ زیاد بکات.

مه‌جیدی ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو تا سه‌ره‌تای مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ نزیک به‌ 158 هه‌زار ته‌ن پۆلی ئێتیلنی سووک به‌رهه‌م هێنراوه‌ و له‌سه‌دا 13ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ له‌ بازاڕی نێوخۆییدا فرۆشراوه‌.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌ی پێترۆکیمیای مه‌هاباد و تڕانزیت کردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ گوتی: هه‌موو ڕۆژێک کۆی 900 ته‌ن به‌رهه‌م له‌و پێترۆکیمیاییه‌دا ده‌رده‌کرێت و 45 بۆ 50 ترێله‌ پێویستن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌.

پڕۆژه‌ی چێکردنی پێترۆکیمیای مه‌هاباد سه‌ره‌تای ساڵی 83 ده‌ستی به‌ چالاکی کرد و ساڵی 88 به‌ ڕووبه‌ری 185 هێکتار به‌ مه‌ودای 15 کیلۆمه‌تریی جاده‌ی مه‌هاباد- ورمێدا چێ کرا و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هه‌موو ساڵێک 300 هه‌زار ته‌ن پۆلی ئێتیلنی سووک و قورس و بۆتنی ژماره‌ 1 به‌رهه‌م بهێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9001

Your Comment

You are replying to: .
captcha