عێراق بۆ نێوبژیڤانیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر وه‌ڵامی فه‌ڕه‌نسا ده‌داته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به‌ بڕیاری سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا بۆ نێوه‌ندگیریی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر پیشان دا و وتی: حکوومه‌تی ناوه‌ندی چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێ‌کرانی حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق سه‌باره‌ت به‌ گشتپرسییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "بغداد الیوم"ی وتووه‌: ناکۆکیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بابه‌تێکی نێوخۆییی عێراقه‌ و ده‌کرێت به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکرێت.

ناوبراو زیادی کردووه‌: به‌غدا تێڕوانینی ئیجابیی هه‌یه‌ بۆ تێکڕای ئه‌و داکۆکییانه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ بۆ کۆتایی هێنان به‌ قه‌یران و لێکه‌وته‌ی به‌ڕێوه‌ بردنی گشتپرسیی ناده‌ستووری له‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.

حه‌دیسی جه‌ختی کرده‌وه‌: به‌غدا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان و ڕێزگرتنی هه‌ولێر له‌ بڕگه‌ ده‌ستوورییه‌کانی عێراق و ڕاگه‌یاندنی پێبه‌ند بوونی هه‌رێم به‌ حوکمی ئه‌م دواییه‌ی دادگه‌ی فیدڕاڵ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسی ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8993

Your Comment

You are replying to: .
captcha