فه‌وجێکی ئه‌مریکی له‌ بنکه‌ی ئاسمانیی دۆزخورماتووی عێراق جێگیر کران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان باس له‌وه‌ ده‌کات فه‌وجێکی ئه‌مریکی له‌ بنکه‌ی ئاسمانیی سدیق له‌ نزیک شاری دۆزخورماتووی پارێزگای سه‌لاحه‌دین جێگیر کراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د حاج عوسمان له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ده‌ڵێت: ئه‌و فه‌وجه‌ی ئه‌مریکا که‌ له‌ پارێزگای که‌رکووک جێگیر بووبوو، ئه‌و پارێزگایه‌ی به‌جێ هێشت و له‌ بنکه‌ی ئاسمانیی سدیق جێگیر کرا.

حاج عوسمان گوتی: هۆکاری ئه‌و جووڵه‌ سه‌ربازییه‌ گۆڕانکاریی ئه‌منی له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا بووه‌.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "الرافدین"ی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8992

Your Comment

You are replying to: .
captcha