٤ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ٠٩:٤٧
شه‌پۆلێکی نوێی بارین به‌ڕێوه‌یه‌

به‌شی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئیداره‌ی که‌شناسیی کوردستان ده‌ڵێت: شه‌پۆلێکی نوێی بارین به‌ڕێوه‌یه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت تا کۆتاییی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ بارینی به‌فر و باران له‌ به‌شی ڕۆژئاوای پارێزگاکه‌ به‌رده‌وام بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌شناسیی پارێزگای کوردستان ڕای‌گه‌یاندووه‌: له‌ ئێستادا هه‌وای زۆرینه‌ی ناوچه‌کانی پارێزگا ئارامه‌ به‌ڵام شه‌پۆلێکی نوێی بارین به‌ڕێوه‌یه‌ که‌ له‌ زاگرۆس و به‌شی ڕۆژئاوای وڵات ده‌ست پێده‌کات و زیاتر بوونی هه‌ور و هه‌ڵکردنی با و بارینی ناوبه‌ناوی به‌دواوه‌ ده‌بێت.

ئه‌و ئیداره‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد بارینه‌کان له‌ به‌رزاییه‌کان به‌ شێوه‌ی به‌فر ده‌بێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌هۆڵبه‌ندان ده‌ست پێده‌کات شۆفێری ئۆتۆمبێله‌کان ده‌بێ وریای سه‌هۆڵبه‌ندانی نێو جاده‌کان بن و چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت ته‌م و مژی ده‌مه‌وبه‌یانیش له‌ ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینیی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا ببینرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8983

Your Comment

You are replying to: .
captcha