پارتی ڕازییه لێپێچینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان بکرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی پارتی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان جه‌ختی کرده‌ سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و حزبه‌ بۆ لێپێچینه‌وه‌ی هه‌ر به‌رپرس یان وه‌زیرێکی هه‌رێمی کوردستان که‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی ئیداری یان دارایی خرابێته‌ پاڵی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاواز حه‌مید له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"دا ڕای‌گه‌یاند: فراکسیۆنی پارتی دیموکرات له‌ په‌رله‌مانی کوردستان نابێته‌ ڕێگر له به‌رده‌م‌ لێپێچینه‌وه‌ی هه‌ر به‌رپرس یان وه‌زیرێکی کورد که‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ئیداری یان دارایی و به‌فیڕۆدانی سروه‌ت و سامانی گشتی خرابێته‌ پاڵی.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد دۆسیه‌ی لێپێچینه‌وه‌ ده‌بێ یاسایی و به‌ ئامانجی چاکسازییه‌وه‌ بێت و ئامانجێکی سیاسی نه‌بێت و جه‌ختی کرده‌وه‌: پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگری له‌ لێپێچینه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوبراو بۆ هه‌رێم ناکات.

ناوبراو داوای کارا کردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ قۆناغی داهاتووی کرد و ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌ قۆناغێکی دژوار وه‌سف کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8970

Your Comment

You are replying to: .
captcha