دۆناڵد تره‌مپ هاوپه‌یمانێکی پڕ زه‌حمه‌ت بۆ کورده‌کانه‌

به‌شی جیهان- دوکتۆر مه‌کس ئابرامز ده‌ڵێت: دۆناڵد تره‌مپ له‌و ڕێبه‌رانه‌یه‌ که‌ پێشبینی ناکرێت و هاوپه‌یمانێکی پڕ زه‌حمه‌ت بۆ هاوپه‌یمانانی خۆی له‌وان کورده‌کانه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌م دواییانه‌دا به‌رپرسانی ئه‌مریکا به‌ شێوه‌ی زاره‌کی ڕایان‌گه‌یاند: خه‌ریکن له‌ سووریا هه‌ندێک گۆڕانکاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن. کورده‌کانی سووریا وه‌کوو گرینگترین هاوپه‌یمانیی ئه‌مریکا له‌ سووریا نیگه‌رانیی خۆیانیان له‌ بڕینی یارمه‌تیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا ده‌ربڕیوه‌. هه‌ندێک له‌ کارناسان پێیان وایه‌ ئێستا که‌ داعش له‌ سووریا خه‌ریکه‌ له‌ناو ده‌چێت، ئه‌مریکا مومکینه‌ کورده‌کان به‌جێ بێڵێت.

دوکتۆر مه‌کس ئابرامز مامۆستای زانستگای نۆرس ئیسترنی ئه‌مریکا و توێژه‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ له‌ گفتوگۆیێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مریکا له‌ سه‌ره‌تادا ده‌یویست له‌ ڕێگای هاوکاری له‌گه‌ڵ سه‌ربزێوانی سووریا شکست به‌ داعش بهێنێت به‌ڵام سه‌ربزێوانی سووریا پیشانیان دا که‌ گرووپێکی ناڕێکوپێک، ناکارامه‌ و ڕادیکاڵن. ئه‌وان ئه‌مریکایان نائومێد کرد.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: سه‌ربزێوانی ئاماژه‌پێکراوی ئه‌مریکا زۆر لاواز، ناڕێکوپێک و توندڕه‌و بوون به‌و بۆنه‌وه‌ ئه‌مریکا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پشتیوانی له‌ کورده‌کانی سووریا کرد که‌ ڕۆڵی هێزی زه‌وینییان بۆ ئه‌مریکا ده‌گێڕا.

ئه‌و کارناسه‌ی پرسی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و تیرۆریزم پێی وایه‌ ئه‌مریکا له‌و کاره‌ ئاگاداره‌ که‌ ئێستاکه‌ کورده‌کان له‌ ناوچه‌که‌ خۆشه‌ویست نین و ئه‌وه‌ بابه‌تێکی ئه‌سه‌فباره‌.

دوکتۆر مه‌کس ئابرامز به‌ کوردپرێسی وت: شرۆڤه‌ی ڕه‌فتاره‌کانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا زۆر دژواره‌. ناوبراو ڕێبه‌رێکه‌ که‌ پێشبینی ناکرێت و هه‌میشه‌ ڕاوبۆچوونی خۆی ده‌گۆڕێت. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ ناوبراو به‌ هاوپه‌یمانێکی پڕ زه‌حمه‌ت بۆ هاوپه‌یمانان و له‌وان کورده‌کان ده‌گۆڕێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8969

Your Comment

You are replying to: .
captcha