به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو هاوکات له‌گه‌ڵ حه‌فته‌ی وه‌حده‌ت ڕێوڕه‌سمی یادی به‌هائه‌ددین شهمس قوڕه‌یشی، له شاعیران و عارفانی ناسراوی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن حه‌وزه‌ی هونه‌ریی کوردستانه‌وه له مزگه‌وتی جامیعه‌ی قوبای سنه به‌ڕێوه چوو.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا هه‌زاران که‌س له‌وان مامۆستا (مصطفی ملث) له وڵاتی لوبنان و مامۆستا قادری پێشنوێژی هه‌ینیی پاوه به‌شدارییان کرد و وتارگهلێکیان سه‌باره‌ت به پێگه‌ی به‌رز و تایبه‌تی حه‌زره‌تی محه‌مه‌د (د.خ) ئاراسته کرد.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ش گه‌وره‌ترین ڕێوڕه‌سمی مه‌ولوودی خوێنی بوو که ئه‌مساڵ له ئێران‌دا به‌ڕێوه چوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment