گه‌وره‌ترین مه‌راسیمی مه‌ولوودی خوێنی ئێران له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ چوو

به‌شی کوردستان- شه‌وی ڕابردوو خه‌ڵکی شاری سنه‌ گه‌وره‌ترین مه‌راسیمی یادکردنه‌وه‌ی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)یان له‌ مزگه‌وتی جامیعه‌ی قوبای ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو هاوکات له‌گه‌ڵ حه‌فته‌ی وه‌حده‌ت ڕێوڕه‌سمی یادی به‌هائه‌ددین شه‌مس قوڕه‌یشی، له‌ شاعیران و عارفانی ناسراوی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن حه‌وزه‌ی هونه‌ریی کوردستانه‌وه‌ له‌ مزگه‌وتی جامیعه‌ی قوبای سنه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا‌ هه‌زاران که‌س له‌وان مامۆستا (مصطفی ملث) له‌ وڵاتی لوبنان و مامۆستا قادری پێشنوێژی هه‌ینیی پاوه‌ به‌شدارییان کرد و وتارگه‌لێکیان سه‌باره‌ت به‌ پێگه‌ی به‌رز و تایبه‌تی حه‌زره‌تی محه‌مه‌د (د.خ) ئاراسته‌ کرد.

ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ش گه‌وره‌ترین ڕێوڕه‌سمی مه‌ولوودی خوێنی بوو که ئه‌مساڵ‌ له‌ ئێراندا به‌ڕێوه‌ چوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8968

Your Comment

You are replying to: .
captcha