کورده‌کانی سووریا داوای به‌رده‌وام بوونی یارمه‌تییه‌کانی ئه‌مریکا ده‌که‌ن

به‌شی جیهان- به‌رپرسێکی باڵای کوردی سووریا داوا له‌ ئه‌مریکا ده‌کات به‌رده‌وام بێت له‌ پاڵپشتییه‌کانی خۆی بۆ کورده‌کانی سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس ئیلهام ئه‌حمه‌د به‌رپرسێکی باڵای کوردی سووریا به‌ هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای وتوووه‌: کورده‌کان تاکه‌ هاوپه‌یمانی ئه‌مریکان له‌ سووریا و ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا پاڵپشتیی خۆی له‌ کورد بوه‌ستێنێت بێ­گومان شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌و وڵاته‌دا ده‌که‌وێته‌ ژێر کاریگه‌رییه‌وه‌.

ئه‌و لێدوانه‌ی ناوبراو کاردانه‌وه‌یێک بوو به‌رانبه‌ر به‌ هه‌واڵی بڕانی یارمه‌تیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا بۆ کورده‌کانی سووریا.

به‌رپرسانی ئه‌مریکا له‌م دواییه‌دا باسی ئه‌گه‌ری گۆڕدرانی سیاسه‌تی یارمه‌تی ناردنی ئه‌مریکا بۆ کورده‌کانی سووریایان کردوووه‌. وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ڕۆژی ڕابردوو ناڕاسته‌وخۆ باسی ئه‌گه‌ری ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی ناردنی یارمه‌تیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا بۆ کورده‌کانی سووریای پشت ڕاست کردوه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8944

Your Comment

You are replying to: .
captcha