په‌رله‌مانی کوردستان ده‌توانێت به‌ غیابی لێپێچینه‌وه‌ له‌ وه‌زیری سامانه‌ سرۆشتییه‌کان بکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی کوردستان ئاماژه‌ی به‌ ئاماده‌ نه‌بوونی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان کرد و وتی: په‌رله‌مانی کوردستان ده‌توانێت ته‌نانه‌ت به‌ غیابییش لێپێچینه‌وه‌ له‌ وه‌زیری سامانه‌ سرۆشتییه‌کان بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێواز فایه‌ق به‌ هه‌واڵده‌ریی الغد پرسی وت: داوایێک بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌ ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئاراسته‌ی په‌ڕله‌مان کراوه‌ و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین کاتی لێپێچینه‌وه‌که‌ دیاری بکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئاشتی هه‌ورامی ئێستاکه‌ له‌ کوردستان نییه‌ به‌ڵام په‌ڕله‌مان ده‌توانێت به‌ غیابی لێپێچینه‌وه‌ له‌و وه‌زیره‌ بکات.

فایه‌ق هه‌روه‌ها جه‌ختیشی کردۆته‌وه‌: په‌ڕله‌مانی کوردستان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی خۆشاردنه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی بژارده‌ی زۆری له‌ به‌رده‌ستدایه‌ و ئه‌گه‌ر ناوباو نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێم، په‌ڕله‌مان ئه‌و بژارده‌گه‌له‌ به‌کار ده‌هێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8938

Your Comment

You are replying to: .
captcha