جێگیر بوونی چاودێرانی تورکیا له‌ عه‌فرین و حه‌ڵه‌ب زامنی ئاشتییه‌

به‌شی تورکیا- ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاندووه‌: هێزی سه‌ربازیی تورکیا له‌ عه‌فرین و حه‌ڵه‌ب گه‌ره‌نتی ده‌بێت بۆ ئاسایش و ئاشته‌واییی ناوچه‌که‌. ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ باس له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی نوێ له‌ داهاتوودا ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا به‌ سه‌رۆکایه‌تیی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌ کۆ بوویه‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: جووڵه‌ کردن به‌ هێزی سه‌ربازیی تورکیا وه‌کوو چاودێر له‌ عه‌فرین و ڕۆژئاوای حه‌ڵه‌ب به‌ مه‌به‌ستی گه‌ره‌نتی کردنی ئاشته‌وایی و ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌بێت.

به‌یاننامه‌ی کۆتاییی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه‌: ڕۆڵی سه‌ربازه‌ تورکه‌کان له‌ ناوچه‌ ئارامه‌کاندا به‌رچاوه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌توانێت نیشانه‌یێک بێت بۆ ده‌ست پێکردنی جووڵه‌ی سه‌ربازیی دیکه‌ له‌ داهاتوودا.

ئه‌نجومه‌نه‌که‌ جه‌ختیشی کردۆته‌وه‌ تورکیا بۆ دابین کردنی ئاسایشی سنووره‌کانی خۆی هه‌ر چی پێویست بێت ده‌یکات.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه‌ش نووسراوه‌: پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیک (PYD) که‌ سه‌ر به‌ پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)یه‌ هه‌وڵ ده‌دات پێکهاته‌ی قه‌ومیی سووریا بگۆڕێت و له‌ ڕێگای پاکتاو کردنی قه‌ومی و پێشێل کردنی یاسا و په‌یڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تی و مافی مرۆڤ خاکێکی زیاتر داگیر بکات و ئه‌وه‌ش لای ئێمه‌ قبووڵ ناکرێت.

سه‌رچاوه‌: ده‌یلی سه‌باح

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8887

Your Comment

You are replying to: .
captcha